ترجمه ی کردی مقاله ی “نهضت مکتب ادبی اصالت کلمه” از بان‌و “مریم نظریان”-مولانا-، به قلم جناب آقای “محمد ولی کاکایی” در سایت بین المللی “کردپرس”- ۱۳۹۱/۸/۱ ومندرج در دو هفته نامه ی “چرو”
بزاڤی ڕه‌سه‌نایه‌تی وشه/ مریه‌م نه‌زه‌ریان
ڕوانگه‌ی ئێمه به ناو ژنی سه‌رتر یان ژنی گه‌شه‌کردووی ڕاسته‌قینه (فرازن) له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌ندی ته‌واوکه‌ری خۆی واته پیاوی سه‌رتر بنه‌مای هزر و بیری منه له‌سه‌ر بیرۆکه‌ی ڕه‌گه‌زی سێهه‌م که له بابه‌ته بنه‌ماییه‌کانی بیر و بۆچوونی ئه‌ندێشه ڕووتخوازییه (عریانیم) ئه‌مه دژی هه‌ر چه‌شنه ڕه‌هاخوازی و بۆچوونی به سه‌رتر زانینی ژن یان پیاوه و داخوازی بیر و به‌ستێنی زانایانه‌ی دوو ڕه‌گه‌ز له گشت چوارچێوه داخراوه‌کان و ساخته‌کراوه‌یه.
کوردپرێس: بزاڤێکی وێژه‌یی و ئه‌ده‌بی به ناو ڕه‌سه‌نایه‌تی وشه بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی ۱۳۸۲ به فه‌رمی و به ده‌ربڕینی چه‌مکی ناسین له ڕخنه‌گری ئه‌ده‌بیاتی ڕه‌هاخوازدا و به ئاڕاسته‌کردنی ڕاگه‌یاندنێک له‌لایه‌ن چه‌مکی ئاره‌ش ئازه‌رپه‌یک هاته ئاراوه و ئه‌مه کاتێکه که بانگه‌وازی ڕه‌هاخوازی ئه‌وه‌نده ته‌نگی له به‌ستێنی وشه‌دا هه‌ڵچنیبوو که له ڕوانگه‌ی هه‌رکام له شێوه‌خوازانی ئه‌ده‌بیاتدا به یه‌کێک له تواناکانی هه‌بوونی وشه که تامه‌زرۆی بیر و پێنووسی ئه‌وانه و ئه‌مه به ته‌نیا حه‌قیقه‌تی هه‌بوونی نه‌بڕاوه‌ی ئه‌وان ده‌درێته قه‌ڵه‌م.
هه‌نووکه چ له ژانێر و چ له قوتابخانه‌کانی وه‌کوو ڕاستی ئه‌ده‌بیات به ڕه‌هابوونی خۆی و سڕینه‌وه‌ی ئه‌ویتر و به سنووردارکردنی به ته‌نیا له یه‌ک پۆتانسیلدا هه‌لی گه‌شه‌کردنی وشه‌یان به‌ربه‌ست کردووه و هه‌ر جاره‌ش بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان له په‌نجه‌ره‌ێکه‌وه سه‌یری جیهانیان کردووه و ئه‌مه ڕوانگه‌یه‌کی که‌مته‌رخه‌م له ئاستی زاتی نه‌بڕاوه‌ی هه‌تاهه‌تایی وشه‌دایه که ڕه‌نگه ته‌نیا ڕزگاریکه‌ری له‌م سه‌رده‌مه پر ئاژاوه‌یه‌دا ئه‌و نه‌سبی خوازانه‌ن که له‌ولای بانه‌وه نه‌زانانه که‌وتوونه‌ته خواره‌وه و ئه‌مه‌یه که وشه‌یان به‌ره‌و پووچ خوازییه‌کی تر ڕاکێشاوه.
به‌ڵێ ئه‌م تاقمه له شێوه‌خوازان به ڕه‌ها له‌قه‌ڵه‌مدانی ڕوانگه‌ی خۆیان وه‌کوو حه‌قیقه‌تی وشه شێوه‌ێکی نغرۆ له ڕه‌هاخوازی بوون، ئه‌ده‌بیاتی ڕه‌سه‌نایه‌تی وشه به ڕوانگه‌ی پێناسه و ناساندن به سه‌رنج له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی سێهه‌م و ڕاستی قووڵی که له چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م ڕوانگه‌یه به ڕخنه‌گرتن له‌سه‌ر ڕه‌هاخوازی و نه‌سبی خوازی له ئه‌ده‌بیات ده‌رتانێکی تر و نوێی هێناوه‌ته به‌ر باس و قه‌زاوه‌ت کردنه‌وه.
له‌سه‌ر ڕوانگه‌ی ئێمه ڕاستی قووڵی وشه ڕه‌هه‌ندی نه‌گوڕ و بگوڕی هه‌یه. ڕوانگه‌ی توندڕه‌وانه له‌سه‌ر ڕه‌هه‌ندی نه‌گوڕی وشه بۆچوونی ڕه‌هاخوازی زه‌قتر ده‌کاته‌وه و به پێچه‌وانه‌ش ڕوانگه‌ی توندڕه‌وانه له‌سه‌ر ڕه‌هه‌ندی بگوڕی وشه نه‌سبی خوازی ده‌رده‌خات. به‌م پێیه ئێمه به سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌م دوو پارادایمه حه‌قیقه‌تی قووڵی وشه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌وه‌ی تاکوو ئێره که‌وته به‌ر باس پرسی به ئامانج ویستنی وشه له به‌ستێنی ئه‌ده‌بیاتدا له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زه‌کانی شێعر و چیرۆک و دیکه‌ی قۆتابخانه ئه‌ده‌بییه‌کان بووه، به‌ڵام سه‌رنجی گرینگی ئێمه هه‌ڵکه‌وتی وشه‌یه له جیهانی هزر و مرۆڤایه‌تیدا. له‌سه‌ر بیر و بۆچوونی ئێمه چونکه وشه خولقاوی جیهانی چوار ڕه‌هه‌ندی فه‌زا و کاته، دیارده‌یه‌کی سنوورداره له ڕه‌هه‌ندی جێکات دا. بۆیه ڕوانگه‌ی ئێمه هه‌ر چه‌شنه بیرۆکه‌ی له دیکه‌ی جیهانه‌کان به ڕه‌هه‌ندی زۆرتر به بێ بنه‌ما و ناڕاست ده‌زانێ چونکه ده‌رک پێکردنی به ده‌ره له هێز و توانای ئامێری ده‌رک پێکردنه‌کانیه‌تی یانی هه‌مان وشه‌یه.
به‌ڵام چونکه چه‌مک و باسه‌کانی ئه‌م ڕوانگه‌یه زۆره و شیاوی په‌ره‌پێدانه شیکاری زۆرتری ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵده‌گرم بۆ باسێکی تر له داهاتوودا ڕه‌نگه له‌و په‌رتووکانه‌ش که به‌م زووانه و له‌سه‌ر ئه‌م ڕوانگه‌یه ده‌رده‌چن شرۆڤه‌یان له‌سه‌ر بکرێ بۆیه له‌م هه‌له ڕه‌خساوه‌دا سه‌رنجێکی کورت ده‌خه‌مه سه‌ر ژانێری شێعر- وشه.
شێعر- وشه ژانێرێکی تازه ده‌رکه‌وتوو له ڕێبازی به ناوی ئه‌وپه‌ڕی شێعردایه. ئه‌و ژانێره‌ی که له قۆناغی به‌رده‌میدا له ڕه‌گه‌زی ده‌روونی شێعر و له ڕه‌هه‌ندی ڕواڵه‌تی که یه‌کێک له سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ژانێری ئه‌وپه‌ڕی شێعره.
من له ساڵی ۱۳۸۹ له کتێبی به‌ناو (فرازن) له یه‌که‌م ڕاگه‌یاندندا هه‌ندێ باسی گشتیم له‌سه‌ر ئه‌م ژانێره ورووژاندووه، به‌ڵام هه‌ڵی ته‌واو بۆ شرۆڤه‌ی گشتیی نه‌ڕه‌خسا به‌ڵام له داهاتووی نێزیکدا له کۆمه‌ڵه‌ی شێعری ۱۰۱ شێعر- وشه‌دا به شرۆڤه، چه‌مکه‌کانی ئه‌م ژانێره‌م لێکداوه‌ته‌وه.
لێره‌ش به کورتی له‌سه‌ر یه‌کێک له چه‌مکه‌کانی باس ده‌که‌م:
یه‌کێک له چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کانی ژانێر- وشه ناسه‌قامگیری له‌سه‌ر ڕۆڵی وشه له هه‌ڵکه‌وتی ڕسته‌دایه و به دیدی من سه‌قامگیربوونی زه‌وینی مرۆڤ له‌سه‌ر که‌ڵک وه‌رگرتنی وشه له ڕسته‌دا گواستنه‌وه‌ی چه‌مکی ته‌نیا به دانانی تێپه‌ڕێک ئاسان ده‌کات. له کاتێکدا له شێعر- وشه‌دا ده‌بینین که وشه‌کان له هه‌ڵکه‌وتێکی ئه‌ودێوی تێپه‌ریدا چه‌مکه‌کان به باشترین و جوانترین شێوه‌ی ڕه‌خساو و به‌ده‌ر له سنووره‌کان، ئه‌ڵبه‌ت دوور له قه‌ره‌باڵغی وێنه‌یی که ده‌رکه‌وته‌ی ئه‌تناب له نووسینی ئه‌ده‌بی دایه، ده‌گوازرێته‌وه. ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته له‌گه‌ڵ وشه‌دا و له لێکدانه‌وه‌ی به‌رهه‌م بیر و هزری جوداخواز له خوێنه‌ر ده‌خولقێنێ.
به ڕای من له پاڵ ئه‌وه‌ی که به قه‌ت گشت مرۆڤه‌کان چۆنایه‌تی بزه و پێکه‌نین هه‌یه زۆر جوان نییه، ئه‌م هه‌مووه له کرده‌یه‌کدا (فعل) به ناوی پێکه‌نین کورتی بکه‌ین.
که‌وایه شرۆڤه‌ی وشه‌کانی پڕ، تژی، که شیکردنه‌وه‌یان له ڕاگه‌یێندراوی دووهه‌مدا بڵاو ئه‌بێته‌وه به ده‌ره له تێپه‌رێک که به‌رهه‌می یه‌ک کرده‌یه و له‌سه‌ر به‌رده‌نگ دایده‌نین تاکوو له پرۆسه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی خۆی که ئاکامه‌که‌ی مه‌رگی نووسه‌ر (داهێنه‌ر) له نێو ده‌قدا به زه‌ینی به‌رده‌نگ په‌نگی به وشه بده‌مه‌وه، به‌م چه‌شنه هه‌ر که‌سه و ده‌توانێ له په‌نجه‌ره‌ی ناسینی هه‌بووندا هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵکه‌وته ئه‌ده‌بییه‌دا هه‌بێت.
ئه‌ڵبه‌ت شیاوی ئاماژه‌یه هه‌روه‌ها که له کتێبی (فرازن)دا باسی کرا، بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌م ژانێره وه‌کوو بابه‌ته دووهه‌مییه‌کان له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئازه‌رپه‌یکه‌وه دانه‌ری قوتابخانه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی وشه‌وه ڕاگه‌یێندراوه، به‌ڵام گشتی تێئووری که له‌م ژانێره چ له ڕاگه‌یاندنی یه‌که‌م و چ له دووهه‌مدا باس کراوه بیرۆکه و تێئووری سه‌ربه‌خۆ و تازه ده‌رکه‌وتووی منن.
به‌ڵام دیکه‌ی چه‌مکه‌کان هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنی قوتابخانه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی وشه له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئازه‌رپه‌ریک پێوه‌ی خه‌ریک بوومه، به‌ڵام پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی (فرازن) زۆرترین باس و وتووێژم له‌سه‌ر ژن و دواتر پیاو وه‌کوو نیوه‌ی ته‌واوکه‌ری یه‌کتر بووه.
من له کتێبی (فرازن) که پێشه‌نگی ئه‌ده‌بیاتی پاش فمێنیزم له په‌یوه‌ندییه‌کی ناسین و ڕخنه‌گرانه له ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌کاندا بۆچوونه فمێنیزمیه‌کانم به توندڕه‌وییه‌کانیانه‌وه که ئه‌ودێوی تری پیاوسالارییه خستوومه‌ته به‌ر ڕخنه و شیکاری.
، به‌ڵام پرس و کێشه‌ی تر که شیاوی سه‌رنجه، بۆچوونی داسه‌پاوی جیهانییه، من له کتێبه‌که‌مدا که ده‌ستپێکه‌ری سه‌رده‌می پاش فمێنیزمه بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕی نامرۆڤانه و توتالیترانه‌ی ڕه‌گه‌زییه. له‌سه‌ر به‌ستێنی دوو ڕێبازی به‌رز و مرۆڤانی (بانتر له ژن و بانتر له پیاو) ڕوانگه‌ی خۆمم له‌سه‌ر ئه‌م دوو کۆمه‌ڵگا و بۆچوونه ڕوون کردووه‌ته‌وه و تا کاتێ که ژێده‌ری هه‌ر بیر و بزاڤێک مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی یه‌ک ڕه‌گه‌ز بێت چ ژن یان پیاو، ئه‌وه‌م به ناڕه‌سه‌ن زانیوه و به توندی ده‌یخه‌مه به‌ر ڕخنه و لێکدانه‌وه و هه‌ر ئێستاش هه‌ر دوو کۆمه‌ڵگا؛ هه‌م کۆمه‌ڵگای باوک سالاری که بنه‌ماکانی له‌سه‌ر نه‌ریته داخراوه‌کان و ڕه‌هاخوازه‌کانه و هه‌م به‌هشتی مۆدێڕنی سه‌رمایه‌داری که بنه‌ماکانی له‌سه‌ر بیری ئۆمانیزم و سێکۆلاریش که به به‌رزکردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی سه‌ندنه‌وه‌ی مافی تاکه‌که‌سی جه‌سته‌ی ژن بۆ ژن ئه‌و له زنجیری یه‌ک که‌س ده‌رهێناوه تاکوو بیخه‌نه داوی زنجیری هه‌زاران که‌سی تره و ئه‌مانه ده‌خه‌مه به‌ر ڕخنه و گازنده. من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م که ئه‌م دوو کۆمه‌ڵگا به ڕواڵه‌ت دژبه‌ره له ڕوانگه‌یاندا له‌سه‌ر ژن و به شمه‌ک زانینی ئه‌م و تێکۆشین بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ژن له ناسینی حه‌قیقی خۆی مه‌به‌ستی یه‌کگرتوویان هه‌یه.
ڕوانگه‌ی ئێمه به ناو ژنی سه‌رتر یان ژنی گه‌شه‌کردووی ڕاسته‌قینه (فرازن) له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌ندی ته‌واوکه‌ری خۆی واته پیاوی سه‌رتر بنه‌مای هزر و بیری منه له‌سه‌ر بیرۆکه‌ی ڕه‌گه‌زی سێهه‌م که له بابه‌ته بنه‌ماییه‌کانی بیر و بۆچوونی ئه‌ندێشه ڕووتخوازییه (عریانیم) ئه‌مه دژی هه‌ر چه‌شنه ڕه‌هاخوازی و بۆچوونی به سه‌رتر زانینی ژن یان پیاوه و داخوازی بیر و به‌ستێنی زانایانه‌ی دوو ڕه‌گه‌ز له گشت چوارچێوه داخراوه‌کان و ساخته‌کراوه‌یه. بۆ گه‌یشتن به بنه‌ڕه‌تی مرۆڤانه‌ی خودی گه‌شاوه‌یان و به ڕای من شه‌ڕی ئاپولۆلا و دیونیزوس ئاکامه‌که‌ی تراژدیای خه‌مباری مه‌رگی مرۆڤی لێده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌وه‌ی که دیار و به‌رچاوه ئه‌مه‌یه که یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌کی بزاڤی فمێنیزمی پراگماتیزمی فێری کۆمه‌ڵگای هه‌ڵگری فمێنیزمه. مه‌گه‌ر ئه‌وه نییه که سه‌ره‌تای بزاڤی فمێنیزمی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داری قه‌به‌ی سه‌ده‌ی ۱۸ په‌یوه‌ندیه‌کی زۆری هه‌بووه. ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی که له‌سه‌ر مۆدێڕنیته بوو و باسی کار و پیشه‌ی ژنانی له شۆڕشی پیشه‌سازیدا ده‌کرێ هه‌ست و تامه‌زرۆی ئه‌وانی له دژی بنه‌ماڵه و بنه‌مای زاوزێ خروشاند که بێنه کۆیله‌ی به‌رده‌ستی سه‌رمایه‌داری.
به‌م چه‌شنه که بزاڤه فمێنیزمییه‌کانی که گڵپه‌ی هه‌ستی ئافره‌تان له ئستراتیجی پشتی په‌رده‌ی پیاوانه‌وه ده‌جووڵینین قه‌ت بنه‌مایه‌کی پێناسانه‌ی نه‌بووه و نییه و دووره له ئاستی حه‌قیقه‌تی خۆیان و تواناکانیان بووه و بۆ خۆده‌رخستن و نواندنی ئه‌و توانایه‌ی که تا ئه‌و کاته له دیدی ئه‌وانه‌وه کاری پیاوانه بووه ته‌نیا به سڕینه‌وه و چاو لێ نه‌کردن له بایه‌خه مرۆڤایه‌تییه‌کانی خۆی وه‌کوو دایکایه‌تی- زاوزێ و… ده‌یتوانی بگاته قۆناغی خۆده‌رخستنی ڕاسته‌قینه. له کۆتاییدا ده‌بێ بێژم من وه‌کوو ئینسانێک قه‌ت ناتوانم بۆ دۆزینه‌وه‌ی یه‌ک ڕه‌هه‌ند یان ئامێر یان توانای هه‌بوونی، دیکه‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانم وه‌لا بنێم و به‌رچاویان نه‌گرێم، چونکه مرۆڤ به‌رهه‌م به‌رزکردن و زێده‌کردنی ته‌واوی ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌تی و ئه‌ڵبه‌ت له کردار و په‌رچه‌کرداری ئینسانی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی ته‌واوکه‌ری خۆی (ژن یان مێرد) ده‌توانێ حه‌قیقه‌تی هه‌بوونی خۆی ده‌ربخات و پیشان بدات.
وه‌رگێڕان: محه‌مه‌د وه‌لی کاکایی
کۆدی بابه‌ت: ۱۹۳۶۲ | به‌روار: ۱۳۹۱/۸/۱ | کاتژمێر: ۱۸ : ۸